پێشمه‌رگه سپۆرت -
له چوارچێوه‌ی كێبڕكێ به‌هێزه‌كانی پاڵه‌وانێتی بووكی یارییه‌كان كه یاریگه‌ی جادریه‌ی شاری به‌غداد میوانداری كردووه ، كچه پاڵه‌وانی پێشمه‌رگه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق چاوان به‌هادین توانی ببێته جێگه‌ی سه‌رنجی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌ی پێوانه‌ی له یاری سێ باز تۆمار كرد .
چاوان به‌هادین به 11،73 م پله‌ی یه‌كه‌می له یارییه‌كه‌دا به‌ده‌ست هێنا و نازناوه‌كه‌ی له شه‌هد قاسم وه‌رگرت كه به 11,55 م تۆماری كردبوو .
چاوان به‌و ئه‌نجامه‌ی خه‌رمانێكی مێژووی له په‌رتوكی ئه‌نجامه‌كانی نوسییه‌وه و بووه یه‌كه‌م كیژه یاریزان كه له‌و یاریه‌دا و به‌و ژماره‌یه له یاریه‌كه‌یدا ئه‌و نازناوه به‌ده‌ست بهێنێت .