پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی دووه‌م ڕۆژی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاسته جیاوازه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 5 ی نیسانی 2021 چه‌ندین یاری له چوارچێوه‌ی خشته‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ڕێوه چوون و تێیداو كچه پێشمه‌رگه‌كانی شاری سلێمانی توانیان چه‌ندین ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن .
له یاری سێ باز كچان پێشكه‌وتوان ، چاوان به‌هادین توانی پله‌ی یه‌كه‌م و ژماره‌ی پێوانه‌ی نوێ تۆمار بكات .
له هه‌مان یاری نه‌ورۆز ئه‌حمه‌د پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا و هه‌روه‌ك ئه‌ڤین به پله‌ی یه‌كه‌م هات له یاری 400 مه‌تر ڕاكرن .
ئامال خزری پێشمه‌رگه دووباره نازناوێكی دیكه‌ی بۆ یانه‌ی مسۆگه‌ر كرد پاش ئه‌وه‌ی له یاری 1500 م پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیاكه‌ی له‌مل كرا .
له ڕاكردنی 100 × 400 م پۆستی كچان پێشكه‌وتوانی پێشمه‌رگه نازناوه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا .
له ئاستی لاوان كچان ، دییه نزار له یاری بازی به‌رز یه‌كه‌م و له هه‌ڵدانی قورسایش هۆنیای پێشمه‌رگه نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا و هه‌مان یاریزان له هه‌ڵدانی دێسك پله‌ی سێهه‌می مسۆگه‌ر كرد .
له ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان تینا فارس له یاری 3000 م ڕۆشتن ( مه‌شی ) دووه‌م بوو ، به‌و ئه‌نجامانه‌ش كیژه پێشمه‌رگه‌كان زۆرترین نازناویان له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا به‌ده‌ست هێناوه .