ڕژێمى ئۆکسجینى و چالاکیيە وەرزشيیەکان



تەندروستى -

ئامادەکردنى : گوڵزار فەرەج 

وەرزش سەرەکیترین و  باشترین بژاردەیە هەم بۆ تەندروستى ، هەم بۆ هاوسەنگ بونى  ژیان ،  ئەو چالاکى و  ڕاهێنان و ڕژێمانە زۆرن کە  وەرزشەوان  و یارى زانان ئەیگرنە بەر  بۆ بە دەست هێنانى لەش و بەدەنێکى تەندروست ، یەکێک لە باشترین ڕژێم  ڕژێمى  ئۆکسجینىە چونکە  هەموو ئەو  چالاکیيە وەرزشیانەى  کە ماوەى بەردەوام بونیان  درێژە  دەکەونە ئەم  رژێمەوە ئەمەش بەهۆى  ئۆکساندنى مادەکانى  وەک کاربۆهیدرات و  پڕۆتین و چەورییەکان   بە یارمەتى ئۆکسجینى دەرەکى  و ئاوهەوا ٠

لەم ڕێژێنەدا  گۆڕانکاریيە  کیمیاییە کان  ڕودەدەن  کەلەناو ماسولکەدان  بۆ بەرهەمێنانى وزەى پێویست  بۆ ئەنجامدانى  چالاکیيە وەرزشیەکان  بەبەکارهێنانى   ئۆکسجینى  دەرەکى ، درەنگ  ماسولکەکان  ماندو دەبن  لەکاتى  ئەنجامدانى  وەرزشدا وە ترشى  لاکتیک  درەنگ دروست  دەبێت لەم ڕژێمەدا ، بەهۆى بوونى  ئۆکسجینى ناو هەواوە  چەندین کارلێکى  کیمیایى ئاڵۆز  ڕودەدات لەناو  مایتۆکۆندریا ٠

بۆمان دەردەکەوێت  کەئەو وەرزشکارانەى کە  مەشق زیاتر دەکەن  زوتر دەگەنە باڕى جێگیرو  بە بەکار هێنانى ئۆکسجینى زیاتر  ، بۆیە ئەگەر کەش و هەوا لەبار  بێت  وەرزش  دوور لە هۆڵەکان بکڕێت،  باشترەوهاندەردەبێت بۆ چالاکى  زیاترو  هەم بینینى سروشتێکى جوان  بۆ ئارامى  دەرون ٠



PM:08:18:05/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 1752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌