پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ریه‌كه له لیۆنێل مێسی وفرینكی دی یۆنگ له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه مه‌ترسی یارینه‌كردنیان له‌سه‌ره له یاری كلاسیكۆ.
ئه‌مشه‌و له هه‌فته‌ی 29ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا به‌رشه‌لۆنه له نێو یاریگای كامپنۆ میوانداری به‌له‌دوه‌لید ده‌كات ، ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و مێسی ودی یۆنگ كارتی زه‌رد له یارییه‌كه به‌له‌دوه‌لید وه‌ربگرن ئه‌وا بۆ یاری كلاسیكۆ ناتوانێت ئاماده‌بن به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بونی كارته زه‌رده‌كانیانه‌وه.
یاری كلاسیكۆ له 10ی ئه‌م مانگه له نێو یاریگای دی ستیڤانۆی تایله‌ت به ڕیاڵ مه‌درید به ڕێوه‌ده‌چێت.