پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌به‌شداری سه‌دان كیژه یاریزانی یانه‌كانی كوردستان و عێراق و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق ، كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 4 ی نیسانی 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی جادریه له شاری به‌غداد كێبڕكێكانی پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكرد .
له یه‌كه‌م ڕۆژی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا و بۆ ئاستی كچان ، كچانی پێشمه‌رگه به ئاست و ئه‌نجام توانیان ببنه جێگه‌ی سه‌رنجی به‌شدارانی پاڵه‌وانێتیه‌كه دوایی ئه‌وه‌ی زۆرترین نازناویان مسۆگه‌ر كرد .
له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوان و بۆ یاری 100 م به‌ربه‌ست نه‌ورۆز ئه‌حمه‌دی كیژه یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
له یاری 5000 م ڕاكردن ، ئامال خزر وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ی خۆی نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو میدالیایی یه‌كه‌می له‌مل كرا .
له یاری یه‌ك باز مریه‌م عه‌بدول حه‌میدی كیژه پاڵه‌وانی عێراق و ولاَتانی عه‌ره‌بی پله‌ی یه‌كه‌می له‌ده‌ست نه‌داو هه‌رچی چاوان به‌هادین بوو له هه‌مان یاری دووه‌م بوو .
له یاری بازی به‌رز مریه‌م دووباره نازناوێكی دیكه و میدالیایی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا و به‌و ئه‌نجامانه‌ش كچانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاستی پێَشكه‌وتوان له یه‌كه‌م ڕۆژدا سێ پله‌ی یه‌كه‌می و دوو پله‌ی دووه‌میان به‌ده‌ست هێنا .
له‌سه‌ر ئاستی لاوان كیژه پاڵه‌وان به‌هار ئه‌حمه‌د له یاری یه‌كباز پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناو دییه نزاریش به پله‌ی سێهه‌م و له هه‌مان یاری هات .