پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی دوو یاری قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان به كۆتاهات و دوایی دوو یاری به‌هێز سه‌رئه‌نجام كوڕانی ئاشتی شاری سلێمانی و برایه‌تی هه‌ولێر توانیان بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
له یه‌كه‌م یاری خوله‌كه و ئه‌و قۆناغه‌دا تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی شۆڕیجه میوانداریان له تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی ئاشتی كردوو دوایی یارییه‌كی به‌هێز كوڕانی ئاشتی توانیان به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
دووه‌م یاری له نێوان یانه‌كانی برایه‌تی و ئارارات به‌ڕێوه چوو له‌و یاریه‌دا یانه‌ی برایه‌تی به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێناو به‌و ئه‌نجامانه‌ش هه‌ردوو تیمی براوه ڕاسته‌وخۆ گه‌یشتنیان به یاری كۆتایی مسۆگه‌ر كرد .