پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌به‌شداری تیپی تۆپی پێی یانه‌كانی ( كۆیه ، ئاڵتون كۆپری ، شه‌قلاَوه و سه‌ید سادق ) ده‌ستی پێكردوو له یه‌كه‌م هه‌فته‌ی یارییه‌كان و كاتژمێر 3:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 4 ی نیسانی 2021 دوو یاری ئه‌نجام دران .
له سه‌ر یاریگه‌ی ئاڵتون كۆپری ، تیپی تۆپی پێی ئه‌و یانه‌یه میوانداری له یانه‌ی كۆیه كردوو دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیم به دوو گۆڵ یه‌كسان بوون ، هه‌رچی یاری نێوان یانه‌كانی شه‌قلاَوه و سه‌ید سادق بوو به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به كۆتاهات و به‌و ئه‌نجامانه‌ش یانه‌كان به خاڵێك له یه‌كه‌م هه‌فته‌دا یه‌كسان بوون .