یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ كوردستان باشترینەکانی مانگی ( 3 )ی دیاریکرد




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی کورستان هەڵسا بەدروستکردنی لێژنەیەک بۆئەوەی باشترینەکانی مانگ لەکۆتایی هەموومانگەکان دیاری بکرێت ، دەنگی هەریەک لە ( ڕاهێنەران ، کاپتنی یانە پلەنایابەکان ، ژمارەیەک دەزگای ڕاگەیاندن) وەرگیرا و باشترینەکان بۆ مانگی سێ بەمشێوەی خوارەوەبوو :

باشترین ڕاهێنەر : ڕزگار عەلی لەسیروانی نوێ

باشترین یاریزان : بەهائەدین بەکر لەسیروانی نوێ 

باشترین گۆڵپارێز :  نەریمان خدر لە یانەی هەندرێن.

باشترینەکان ڕۆژی سێ شەممە 2021/4/6 کاتژمێر ( 4:30 ) خولەکی ئێوارە لەهۆڵی کۆلێژی ئیشق (تەنیشت وەزارەتی رۆشنبیری ) لەڕێوڕەسمێکی شایستەدا بەسپۆنسەری ( قوتابخانەکانی ئیشق و نیلوفەر) خەڵات دەکرێن. 

تێبینی : سەرجەم ووردەکاری چۆنیەتی دەنگدانەکە بۆ ئامادەبووان لەڕۆژی ڕێوڕەسمەکە ڕووندەکرێتەوە.

یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان



PM:05:37:04/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 1768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌