پێشمهرگه سپۆرت -
لە یەك دۆخدا لوكاكۆی ئەستێرەی یانەی ئینتەرمیلان ڕوو لە یانەی بەرشەلۆنە دەكات.
لە ماوەی ڕابردوودا لوكاكۆ خۆشحاڵی خۆی لە یانەی ئینتەرمیلان دووپاتكردەوە و ڕەتیكردەوە یانەكەی جێبهێڵێت.
ڕۆژنامەی مۆندۆ ئاماژەی بەوەكردووە كە لە یەك دۆخدا لوكاكۆ ڕوودەكاتە یانەی بەرشەلۆنە ئەو دۆخەش ئەوەیە كە یانەكەی بیەوێت لە هاویندا دەستبەردار بێت و كومان لە ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە بمێنێتەوە و لەوكاتەدا لوكاكۆ ئامادەیە ڕووبكاتە یانە كەتەلۆنییەكە.
لوكاكۆ شەوی ڕابردوو توانی گۆڵی بردنەوەی یانەكەی بەرانبەر بۆڵۆنیاتۆمار بكات.