تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
زۆرێك له یاریزانان پێشدهست پێكی یارییهكانیان چهندیم جۆر خواردن و خواردنهوه به كاردێنن كه دهچێته چوارچێوهی وزه بهخش ، ئهوهی لێرهدا گرنگه ئاماژهی پێبدهین ئهو خواردن و خواردنهوانهیه كه سودوو زیانیان ههیهو چۆن باشترینهكانی ههڵبژێرین تا جهستهكان له داتوو توشی هیج زیانێكی تهندروستی نهبێت .
بەپێی ئەو ئەنجامانەی کە دەرچووە لەلایەن ڕێژەیەکی زۆری توێژەران ، کە هەندێ خۆڕاک هەن لەکاتی ساحە و مەیدان و پێشبڕکێدا ، ڕێگە پێدراون یان ڕێگە پێنەدراون .
ئهو یاریزانانهی سهرنجیان لەسەر خواردنی کاربۆهیدراته لەسەر چڕکردنەوەی خواردنی کاربۆهیدرات وسەرنج خستنە سەر کلایکۆجین و پاشەکەوت کردنی لەناو جگەرو ماسولکەکان بە ڕێژەیەکی گەورە ، لە پێش دهست پێكی یاریهكانیان ، وەدەردەکەوێت کاریگەری دەزگای پڕکردنەوەی گلایکۆجین لەکاتی چارەکی کۆتایی لە کێبڕکێی ماراسۆن و کیبڕکێی پاسکیل سواری و لەپێشبڕکێی بەلەم و سەوڵ لێدان ، کەتێیدا لەش سودێکی زۆر وەردەگرێت لەو بڕە کلایکۆجینە پاشەکەوتکراوە کە وا دەکات وەرزشەوان بەردەوام بێت لە تواناو ماندوو بوون و پلەیەکی بەرز لە کێبڕکێدا بەدەست بێنێت .
لەهەمان کاتدا هەندێک خۆڕاکمان هەیە کە نابێ بخوڕێت لەکاتی پێشبڕکێکاندا ئەوانیش ، خۆڕاکی سوێر کە دەبێتە هۆی تینویەتی ، خواردنەوەی ووریا کەرەوە وەک چا و قاوە واتە کافایین ، خواردنەوە گازیەکان ، خواردنەوەی کحولی ، قەدەغەکردنی جگەرە کێشان ٠