پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیمی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پاڵه‌وانی 18 ساڵی ڕابردووی پاڵه‌وانێتیه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتوانی كچان له‌م وه‌رزه‌ش دووباره ده‌چێته‌وه نێو ئه‌و ململانێ به‌هێزه‌ی كه چه‌ندین یانه‌ی عێراق هه‌نگاوی به‌هێزیان ناوه بۆ نازناوه‌كه‌ی .
بڕیاره كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 4 / 4 / 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی جادریه‌ی شاری به‌غداد پاڵه‌وانێتی بوكی یارییه‌كان ده‌ست پێبكات .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كچانی پێشمه‌رگه جیاوازی له سالاَنی ڕابردوو به نۆ كیژه یاریزان و له‌سه‌ر ئاستی تاك به‌شداری ده‌كه‌ن و نزار ئه‌كره‌می ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ش زانیاری زیاتری بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت خسته ڕوو ووتی ، به شێوه‌یه‌كی زۆر باش ئاماده‌كاریمان بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه كردووه و ده‌مانه‌وێت ئه‌نجامی به‌رچاومان له‌سه‌ر ئاستی تاك هه‌بێت ، نزار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه جیاواز له سالاَنی ڕابردوو له‌م ساڵ پاڵه‌وانێتیه‌كی به‌هێز ده‌بێت و زۆرێك له یانه‌كان بۆ نازناوه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی تیم ئاماده‌كاریان كردووه .
هه‌روه‌ك ئه‌و ڕاهێنه‌ره به ئه‌زمونه ئاماژه‌ی پێدا كه چه‌ند گۆڕانكاریه‌ك له شێوازی یارییه‌كان كراوه و له ماوه‌ی سێ ڕۆژ یارییه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێت و به یاری 100 م ده‌ست پێده‌كات و به یاری 4 × 400 به‌ریدی كوڕان كۆتایی دێَت .
ئه‌كره‌می ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه ووتی زۆرێك له یانه‌كان به شێوه‌یه‌كی زۆر باش ئاماده‌كاریان ئه‌نجام داوه و له نێویشیاندا یانه‌كانی ( جنسیه ، سه‌لام ، كازمیه و بۆ یه‌كه‌م جاریش یانه‌ی جه‌یش ) له‌سه‌ر ئاستی كچان .
دواوته‌ی نزار بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، ته‌واوی هه‌وڵ ده‌ده‌ین و ده‌مانه‌وێت زۆرترین ئه‌نجامی به‌رچاومان له پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا هه‌بێت و ئه‌نجامه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له پێشه‌نگ بهێڵینه‌وه .