لاگازێتا تەمەنی بووە 125 ساڵ



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی :

بێ هیچ پێشەكی وپیاهەڵدان و باسكردن،چونكەئەم رۆژنامەیە تاكە رۆژنامەی وەرزشییە لە جیهان بەبێ وەستان وداخستن كە سەڕەڕای هەردوو جەنگی جیهانی (یەكەم ودووەم)،ئەم رۆژنامە وەرزشییە بەردەوام بوو،ئەم رۆژنامەیە دبێتە مەشخەڵ وشكۆی میدیای وەرزشی جیهانی و وڵاتی ئیتاڵیا،ناكرێت لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆ رێكەوتی 3-4-2021 كە یادی (125) ساڵەی تەمەنی ئەم رۆژنامەیە،چەند زانیاریێكی سادە و پێوویست بە خوێنەری خۆمان نەدەین،دڵنیاشم بەشی زۆری میدیاكارانی وەرزشی كوردی بەهۆی قەیرانەكان وپەتای كۆڕۆنا ئاگاداری ئەم رووداوەنین وناحەقیشیان ناگرم،چونكە جیهان بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا سەرقاڵ بووە،بەپێوویستم زانی هەروەكو یادێك وهەم وەكو زانیاری بۆ خوێنەری بەرێز،كە ساڵی 2006 ستافێكی گرنگی رۆژنامەی لاگازێتا دێللۆ سپۆرت سەردانی كوردستانی كرد وئەو كات وەك كۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان لە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان پێشوازییمان لێكردن .

لا گازێتا دێللۆ سپۆرت ڕۆژنامەیەكی وەرزشی ئیتالییە و تایبەتە بە ڕووماڵكردنی وەرزشی جۆراوجۆر لە ئاستی نێودە وڵە تیدا بە گازێتی (پەمەی) یان رۆژنامە پەمەییەكە ویان رۆژنامە رەنگی گوڵی یەكە زانراوە بەهۆی ئە وە ی بە بە ناوبانگی ڕەنگی گەڵا پەمەیی، كە ئێل موندۆ دیپۆرتیڤۆ دامەزرا ڕۆژنامەكە یەكێكە لە سێ بەناوبانگترین ڕۆژنامەی وەرزشی ئیتالی تەنیشت كۆریری دێلۆ سپۆرت و تۆتۆسپۆرت.

یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەكە لەرێكەوتی 3 ی نیسانی 1896 دەرچووە و بەهۆی گەورەبوونی تەمەنیەوە توانی ڕووماڵ بكات كە ڕێگەی پێدەدات ڕووماڵ بكات لە یەكەم  روودای وەرزشی جیهانی كە یەكەم یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد كە لەئەسینا ی پایتەختی یۆنان  ساڵی 1896 ئەنجامدرا . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵی ئەو لەودیو هەواڵەكانەوە درێژ دەبێتەوە ، بۆ دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ لە ڕووداوە گەورەكاندا ، لەوانەش ڕێكخراوی جیرۆ ( پاسكیل سواری ئیتالی ) قۆناغی پاسكیل سواری . ڕۆژنامەكە گرنگی بەهەواڵی شاری میلان و و یانەكانی ئەی سی میلان و ئینتەر میلان دەدات RCS MediaGroup ڕۆژنامەكە بەڕێوەئەبەیت ، كە یەكێكە لەگەورەترین خانەكانی بڵاوكردنەوە لەجیهاندا ، بەقازانجی تۆڕی گروپەكە ساڵی 2011 گەیشتە بەرزترین ڕێژەی مێژووی خانەی بڵاوكردنەوەی ئیتالیا بە322 ملیۆن یۆرۆ . ڕۆژنامەكە لەسەر شەقامی سۆلفێرینۆی میلان بنیات نرا، هەمان شەقامی ڕۆژنامەی بەناوبانگی كۆریری دێلا سێرا ڕێژەی نزیكەیی ئێستا 320 بۆ 370 هەزار دانە لەڕۆژێكدا لەهەندێك حاڵەتدا ڕوو لەزیادبوونە ، وەك ئەوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا پاڵەوانێتییەكانی بردنەوەی یان بەدەستهێنانی یانەیێكی ئیتالی ئەنجام بەدەستبێنێت بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوتی وەرزشی . بەرزترین ڕێژەی فرۆشتن لەم ساڵانەی دواییدا گەیشتە 2302 هەزارو 808 دانە ( لەو كاتەدا بەڕیكۆردێك دادەنرێت ) دوای ئەوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا جامی جیهانیی فیفای 2006 ی بردەوە .

2010 ) دا سەرۆكی ڕۆژنامەكە ڕایگەیاند ژمارەی خوێنەر گەیشتووەتە ژمارەیەكی تۆماركراو كە لەلایەن هیچ ڕۆژنامەیەكی ئیتالییەوە بەدەستنەگەشتووە دوای ئەوەی ژمارەی خوێنەران گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 995 هەزار خوێنەر لەڕۆژێكدا . لە 26 ی ئابی 1997 دا ماڵپەڕێك ڕاگەیەنرا ، كە یەك ملیۆن سەردانیكەر بۆ شوێنەكە دوای ئەوەی درێژكرایەوە .


PM:06:26:03/04/2021




ئه‌م بابه‌ته 2148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌