پێشمه‌رگه سپۆرت -
خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له باره‌ی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ دی لێختی به‌رگریكاری یۆڤانتۆس قسه‌ی له‌گه‌ڵ ڕایۆلای بریكاری ئه‌و یاریزانه كردووه.
به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له‌نوێترین دیداریاندا لاپۆرتا سه‌رۆكی به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ مینۆ ڕایۆلا باسی گواستنه‌وه‌ی دی لێختی به‌رگریكاری یۆڤانتۆسیان كردووه بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، كه له ئێستادا یانه‌كه له هێڵی به‌رگری یاریزانی وه‌كو پێویستی نییه.
چه‌ندین سه‌رچاوه‌ش له ئیتاڵیاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه یۆڤانتۆس نیازی نییه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی دی لێخت بێت.