پێشمه‌رگه سپۆرت -
لوكاس فاسكێزی ئیسپانی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید گرێبه‌ستێكی نوێی یانه‌كه‌ی ڕه‌تده‌كاته‌وه و جاریچكی تر ڕۆشتنی له یانه‌كه‌ی دووپاتده‌كاته‌وه
لوكاس فاسكێز گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ته‌واو ده‌بێت و ده‌یه‌وێت ئه‌زمونێكی دیكه تاقی بكاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌ی بی سی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید جارێكی دیكه گرێبه‌ستێكی پێشكه‌شی لوكاس ڤاسكێز كردووه .
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه‌كه‌ی شاهانه بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رز و به بڕی سێ ملیۆن یۆرۆ بووه به‌لاَم له سه‌دا 10ی موچه‌كه‌ی كه‌مكراوه‌ته‌وه ، له‌به‌رانبه‌ردا ڕاسته‌وخۆ ڤاسكێز بۆنده‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه و ده‌یه‌وێت ئه‌زمونێكی دیكه تاقی بكاته‌وه.
یانه‌ی بایرن میونخ یه‌كێك له‌و یانانه‌ی كه ئاره‌زوویه‌كی زۆری هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤاسكێز .