تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزارفەرەج
ماسی بەیەکێک لەباشترین ژەمەکانی یاریزانان دادەنڕێت ، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لەسەر بنیاتنانی ماسولکەکانیان بەردەوام بن ٠
ماسی بەوە جیادەکڕێتەوە کە بڕێکی زۆر پڕۆتینی تێدایە و لە هەمان کاتدا کەمترین نیشاستەی تێدایە ، ماسی بە مادەی ئەمینۆ ئەسید دەوڵەمەندە کە یارمەتی دروستبونی ماسولکە دەدات ٠
یەکێکی تر لە جیاکەرەوەکانی ماسی ئەوەیە کە چەوری تێدا نیە بەڵکو ترشی چەوری ئۆمیگای تێدایە کە ئەویش بەسودە بۆ تەندروستی دڵ ، لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە ترشی چەوری ئۆمیگا ، ڕێژەی چەوری کەم دەکاتەوە و یارمەتی وەرزشەوانان دەدات بۆ دروست کردنی ماسولکە و لەش و لاڕێکی ڕێک ٠
خواردنی ماسی بە تایبەتی ماسی تونە بە فرێشی و تازەیی سودێکی زۆری هەیە بۆ وەرزشەوانان چونکە پڕۆتین و ڤیتامین و کانزا گرنگەکانی تێدایە، خۆ ئەگەر بە فرێشی دەست نەکەوت ، ئەوا ماسی تونەی ناو قوتوو بەکار بهێنڕێت بەڵام بەو مەرجەی ماسیەکە لەناو ڕۆن نەبێت ، بەڵکو لە ئاودا بێت چونکە ماسی ناو ڕۆنی ڕوەکی ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە کە بە خواردنیان ڕێژەی چەوری ژێر پێست زیاد دەکات ٠