پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی عێراق كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجام دا‌و كۆبونه‌وه‌كه‌ش بۆ گفت‌و گۆكردن بوو له‌سه‌ر دانانی په‌یڕه‌و پڕۆگرامی ناوخۆی یه‌كێتییه‌كه كه چه‌ندین بڕگه‌ی جۆراو جۆر له خۆبگرێت تا ببێته ده‌ستورو یاسایه‌ك و به‌كاربهێنرێت .
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه له پرۆسه‌ی ده‌نگدان دا په‌یڕه‌و پرۆگرامی ناوخۆی یاریه‌كه‌یان په‌سه‌ند كرد و بونه یه‌كه‌م یه‌كێتی كه به نوێنه‌رایه‌تی یانه‌كان و له نێویشیاندا یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له پرۆسه‌یه‌كی كراوه‌دا په‌یڕه و پرۆگرامی خۆیان دیاری بكه‌ن .