پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق له شاری به‌غداد و له سه‌ر یاریگه‌ی جادریه پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوڕان و كچانی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یانه‌كان ڕوو ده‌كه‌نه شاری به‌غداد .
بڕیاره یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له به‌رواری 4 ی نیسانی 2021 ده‌ست پێبكات و له به‌رواری 7 ی مانگ كۆتایی پێبێت ، هه‌روه‌ك یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌رانی ئاگادار كردۆته‌وه له به‌رواری 3 ی نیسانی 2021 و له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدان ئاماده‌بن به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری پاڵه‌وانێتیه‌كه و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی كه بۆ هه‌رسێ ئاسته‌كانی پێشكه‌وتوان ، لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوانی كوڕان و كچان ده‌بێت .