یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان بڕیار و ڕاسپاردەی نوێی ده‌ركرد




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی‌ ، یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی خۆی‌ ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی‌ خواره‌وه‌ی‌ ده‌رکرد .

١- بڕیاردرا بە دانانی لێژنەی سەرپەرشتیاری گشتی بۆ سەرپەرشتی قۆناغی کۆتایی خولی نایابی کوردستان .

٢- بڕیاردرا بەدیاریکردنی (٢٠) بیست سەرپەرشتیار بۆ سەرپەرشتیکردنی قۆناغی کۆتایی خولی نایاب و چوارگۆشەی زێڕینی خولی پلە یەک .

٣- کردنەوەی خولی بەھێزکردنی ناوبژیوانان بۆ ناوبژیوانانی کوردستان .

 ٤- داوا لە ڕاھێنەران و سەرپەرشتیارانی تیپە سەرکەوتووەکانی خولی نایاب قۆناغی کۆتایی دەکەین بۆ ئامادەبوون و بەشداریکردن لە خولی بەھێزکردنی ناوبژیوانان و بەشداریکردن بە ئەرکێکی فەرمی دادەنرێت و بە پێچەوانەوە ھەرکەس ئامادەنەبێت خۆی بەرپرسیار دەبێت ، خولەکەش لە ھەفتەی داھاتووە و ڕۆژێک پێشتریش ئاگادار دەکرێنەوە .

٥- لەسەر ڕاسپاردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لێژنەی باڵای ڕووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا 
داوا لە کارگێڕی سەرجەم یانەکان دەکەین کە پابەندی بڕیاری یەکێتی تۆپی پێ بن بەوەی ڕێگە نەدەن جەماوەر لەیاریگا ئامادەبن ، بە پێچەوانەوە یانەکان بەرپرسیار دەبن یاریەکانیان لەیاریگای خۆیان بگوازرێتەوە بۆ یاریگایەکیتر .

٦- سەبارەت بە ڕووداوەکانی یاری نێوان یانەی چەمچەمال و یانەی برایەتی ، بڕیاردرا بە دانانی لێژنەیەک لە ھەریەک لە بەرێزان :

( عەدنان عەبدولرەحمان ، نەوزاد ساڵح ، تەڵعەت سەعدوڵا ) بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی یاریەکە .

٧- داوا لە کارگێڕی یانەی چەمچەمال دەکەین ھەرچی بەڵگە ھەیە لە ڕووداوەکانی یاریەکەیان بەرامبەر یانەی برایەتی ، ڕادەستی لێژنەکە بکات .

٨- ئەو یاریزانەی لە وەرزی گواستەوەی زستانە دەستبەرداری لە یانەکەی وەرگرتووە و ڕادەستی لێژنەی پێشبڕکێکانیان کردووە و ھیچ یاریەکیشیان ئەنجام نەداوە، ئازادە بۆ یاریکردن بۆ ھەر یانەیەک و لە ھەر پلەیەک بێت .

٩- أ- خولی لاوانی پلە نایاب بەیەک قۆناغ بۆ ھەر ( ١٢ ) یانە ئەنجام دەدرێت .
ب- یاریەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆی ئەنجام دەدرێت . 
ج- بە پێی ڕێنمایی کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێ ژمارە ( 17  ) لە 202/1/24 , ( 5 ) پێنج یاریزان بۆی ھەیە لە تیپی پێشکەوتووان بگەڕێتەوە تیپی لاوان . 

١٠- ئاگاداری سەرجەم سەرپەرشتیاران و ناوبژیوانان دەکەینەوە کە بە ھیچ شێوەیەک ڕێگا نەدەن ھیچ کەسێک بێتە ناو یاریگا ، جگە لە ھەڵگرانی باجی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان . 

١١- بانگھێشتکردنی نوێنەری تیپە سەرکەوتووەکانی خولی نایاب ( زاخۆ ، ھەندرێن ، پێشمەرگەی ھەولێر ، سیروانی نوێ ، برایەتی ، شێروانە ) ڕۆژی دووشەممە بەرواری 2021/4/5 کاتژمێر ( 4:00 ) ی ئێوارە بۆ ئەنجامدانی تیروپشک لە بارەگای یەکێتی ناوەندی  تۆپی پێی کوردستان ئامادەبن .



PM:09:16:31/03/2021




ئه‌م بابه‌ته 1756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌