پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیژنه‌ی پێشبڕكێكان له یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق ته‌واوی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی كردووه بۆ به‌ڕێوه چوونی یارییه‌كانی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق قۆناغی كۆتایی ، لیژنه‌ی ناوبراو كاتی مه‌شقی ته‌واوی تیپه به‌شداره‌كانی له نێو هۆڵی شه‌عب دیاری كردووه كه له به‌رواری 6 تا 11 ی نیسانی 2021 ده‌خایه‌نێت .
له قۆناغی كۆتای خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق دا پێنج یانه به‌شداره كه بریتین له ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، شوڕته ، جه‌یش ، غاز جنوب و به‌حری ) و له ئێستاشدا تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه به 11 سه‌ركه‌وتن له خوله‌كه له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانه .
خشته‌ی مه‌شقی تیپه‌كان به‌م جۆره‌یه :