پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان ئاگادارییه‌كی سه‌باره‌ت به یارییه‌كانی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتوانی كوردستان و خولی پله یه‌كی یانه‌كانی كوردستان ڕاگه‌یاندوو یانه‌كانی گه‌یشتووی به قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕینی هه‌ردوو ئاست ئاگادار ده‌كاته‌وه به‌هۆی پابه‌ندی به ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی ، هه‌ردوو خول بۆ به‌رواری 4 ی نیسانی 2021 دواده‌خرێت .
ده‌قی ئاگاداریه‌كه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان
ئاگاداری :
ئاگاداری تەواوی یانەکانی خولی ( پلە یەک ) لە چوارگۆشەی زێڕین ، ھەروەھا خولی ( پلە نایاب ) ی تازەپێگەیشتووان لە چوارگۆشەی زێڕین دەکەینەوە کە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا یاریەکانیان بۆ ڕۆژی یەک شەممە 2021/4/4 دواخرا و بەھەمان ستافی ناوبژیوانی و سەرپەرشتیاری پێشوو یاریەکانیان لەو بەروارە بەڕێوە دەچێت.
ھۆکاری دواخستنەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە وەزارەتی ناوەخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگرتنی ھاتوچۆی لەنێوان ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عێراق لە ڕۆژانی ( پێنج شەممە ، ھەینی ، شەممە ) ڕاگەیاندووە، بۆیە دوو یانە ، یەکێک لە خولی پلە ( یەک ) و یەکێکیش لە خولی نایابی ( تازەپێگەیشتووان ) لە شاری کەرکوک ناتوانن گەشتی شارەکانیتر بکەن .