پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئیرلینگ هالاندی نه‌رویجی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی داهاتووی خۆی یه‌كلایی كرده‌وه .
به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه هالاند ئاره‌زووی یاریكردن بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌كات و ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا ڕووبكاته ئه‌و یانه‌یه .
ئه‌و به‌رنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و گرێبه‌سته بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر یانه‌ی شاهانه ده‌كه‌وێت چونكه مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ یانه ئه‌ڵمانییه‌كه .