تەندرویستى -
ئامادەکردنى : گوڵزار فەرەج
ئایا چاویلکەى هەتاوى لە تیشکى سەروى وەنەوشەیى خۆر دەمانپاڕێزێت ، وانەبێت کە تیشکى سەرووى وەنەوشەیى تەنیا کاریگەرى خراپ بکاتە سەر پێست ، بەلَکو کاریگەرى دەکاتە سەر پێڵوو چینى کۆرۆنیاو هاوێنە و بەشەکانى چاو ، هەروەها هۆکارێکە بۆ پەیدا بوونى ئاوى سپى .
لەکاتى هەڵبژاردنى چاویلکەیەکى طونجاو بؤ بةر خؤر بەوردى ئەو جۆرە هەڵبژێرە کە ڕیگە لە تێپەرِبوونى هەردوو جۆرى تیشکى سەروو وەنەوشەیى بگرێت ، جگە لەمە خاڵى تر هەیە بۆ هەڵبژاردنى چاویلکەیى هەتاوى بۆ نمونە هاوێنەى ڕێگر لەڕەنگى شین کە وێنە دورەکان رونتر دەکات بەتایبەتى لە ڕوناکى کەمدا ، هاوێنەى پۆلە ڕایز شەوق رەونەقى ڕوناکى کەم دەکەنەوە ، هاوێنەى فۆتۆکرۆم کەڕەنگەکەى لەگەڵ ڕوناکى دا دەگۆڕێت یان تاریک دەبێت بۆ قاوەیى یان بۆ ڕەنگى خۆڵەمێشى بەم شێوەیە وێنەکان رِونتر دەبینرێن و شەوقى ڕوناکیش کەمدەبێتەوە ، لەگەڵ ئەمەشدا مەرج نیە کە هەموو چاویلکەکانى لەم جۆرە تیشکى سەرو وەنەوشەیى بەتەواوى بلۆک بکەن .
بەپێى ڕاپۆرتێکى تیشکى خۆر چاوى چاویلکەکان وردە وردە تێک دەدات و خانەکانى و پێکهاتەکەى دەشێوێنێ، بەمەش لەجیاتى ئەوەى تیشکى سەرو بنەوشەیى بگەڕێنێتەوە کە ئامانجى سەرەکى چاویلکەکانى بەر خۆرە ، تیشکەکە زیاتر دەکات و دەینێڕێت بۆ چاو .