پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزسی پێشمه‌رگه چوارده‌یه‌م یاری خۆی له خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دا‌و میوانداری له تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كرد .
ئه‌و یارییه له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 30 ئاداری 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجام دراو تێیداو دوایی یارییه‌كی به‌هێز یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 2 گۆڵی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
له‌گه‌ڵ ده‌ست خستنی سێ خاڵی ئه‌و یاریه پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ 13 خاڵ به‌رز كرده‌وه و له هه‌مان پێگه‌ی ڕیزبه‌ندی خۆی مایه‌وه .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ، تیپه‌كانی تۆپی پێی یانه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و زاخۆ به یه‌ك گه‌یشتن و ئه‌نجامی ئه‌و یاریه‌ش به 4-1 گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوڕانی ده‌ربه‌ندیخان به كۆتاهات .
هه‌ر له یارییه‌كانی خوله‌كه هه‌ندرێن و دهۆك له ئارارات و نه‌ورۆزیان برده‌وه و ته‌واوی ئه‌نجامی یاریه‌كانیش له دوا هه‌فته‌ی خوله‌كه به‌م شێوه‌یه بوون .