ئەم خواردنانە وا دەکەن توشی‌ خەو زڕاندن نەبیت



تەندروستی‌ -

ئامادەکردنی‌ : گوڵزار فەرەج 

خەو زراندن کاتێک ڕ,و دەدات  کە هۆڕمۆنی‌  میلاتۆنین  دەرنادڕێت ، یان زاڵ دەبێت بەسەر  دەردانی‌ ئەو هۆڕمۆنە  کەلەلایەن  مێشکەوە دەردەدێت ، تێکچونی‌ شێوازی‌ خەوتن و ڕوناکی‌ کار دەکەنە  سەر دەردانی‌  هۆرمنی‌ میلاتۆنین ٠

لەکاتی‌ ڕودانی‌ خەو زڕاندندا  چیتر پێویست ناکات  ئەو دەرمانانە بخوڕێت کە  دەبنە هۆی‌ چالاک کردنی‌  ئەم هۆڕمۆنە ،بەڵکو بە خواردنی‌ چەند خواردنێک کە دەبێتە هۆی‌ نەمانی‌ خەو زڕاندنەکە  کە هیچ  زیانێک بە تەندڕوستی‌ ناگەیەنێت  ، ئەم خواردنانە  ئەبنە  جێگڕەوەی‌ ئەو دەرمانانە ئەوانیش بریتین له‌ ، گێلاس کە لەو میوانەی‌ کە بڕێکی‌ زۆر  میلاتۆنینی‌ تێدایە  کە یارمەتی‌  چالاکبونەوەی‌  ئەو هۆڕمۆنە لە مێشک دەدات  بەخواردنی‌  چەند دەنکە گێلاسێک  پێش نوستن .

گوێز  ئەویش بڕێکی‌ دیاری‌ کراو میلاتۆنینی‌ تیدایە  کە بەرپڕسە  لە ڕێکخستنی‌ شێوازی‌ نوستن ، مۆز کە دەبێتە هۆی‌  خاوبونەوەی‌  ماسولکەکانی‌  لەش و  نوستن ڕێک دەخات ،بەهۆی‌ ئەو بڕە زۆرەی‌ تریپتۆڤان  کەلە پێکهاتەی‌ مۆزدا هەیەو  دوای‌  خواردنی‌ دەگۆرێت  بۆ میلاتۆنین ، واباشە پێش نوستن مۆزێک بخوڕێت بۆ چالاک بوونی‌  ئەمانە وا پێشنیاز کراوە لەلایەن پزیشکانەوە کە  بخورێن بەبەردەوامی‌ لە پێناو خەوێکی‌  ئارامدا ٠


PM:04:04:30/03/2021




ئه‌م بابه‌ته 3312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌