پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به یارییه‌كی چاره‌نوس ساز میوانداری له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات .
بڕیاره كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 30 ئازاری 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی میوانداری له پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ولێر بكه‌ن .
پیشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ئێستادا خاوه‌ن 10 خاڵه‌و جه‌نگی مانه‌وه له ڕیزبه‌ندی خولی نایاب ده‌كات و ده‌یه‌وێت سێ خاڵی گرنگی ئه‌م یاریه‌ی له‌ده‌ست نه‌دات .
هه‌رچی یانه میوانه‌كه‌یه‌تی به 22 خاڵ له پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م دێت .
جێگه‌ی باسه له كۆی 13 یاری ڕابردووی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی خاوه‌ن 2 بردنه‌وه و 4 یه‌كسان بوون و 7 دۆڕانه و له كۆی ئه‌و یاریانه‌ش 14 گۆڵی تۆمار كردووه و 16 گۆڵی له‌سه‌ر تۆمار كراوه .