پێشمه‌رگه سپۆرت -
بڕیاره پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 30 ئازاری 2021 و به ئه‌نجام دانی حه‌وت یاری هه‌فته‌ی 14 ی دووه‌م قۆناغی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان بۆ تۆپی پێی پێشكه‌وتوان ئه‌نجام بدرێت .
له ده‌ست پێكی یاری ئه‌و ڕۆژه و له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ چوار یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن و تێیداو ده‌ربه‌ندیخان و زاخۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به یه‌ك ده‌گه‌ن و هه‌ندرێنیش میوانداری له ئارارات ده‌كات .
هه‌رچی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی یه ده‌بێته میوانی دهۆك و پێشمه‌رگه‌كانی شاری ڕۆشنبیرانیش میوانداری له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ن .
له كاتژمێژ 3:30 خوله‌ك سێ یاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت و برایه‌تی میوانداری له شێروانه ده‌كات و چه‌م چه‌ماڵیش ده‌بێته میوانی هه‌ولێر ، دواجار هه‌ڵۆ و سۆران له‌سه‌ر یاریگه‌ی بلێ له بارزان ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی ده‌بنه‌وه .