تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
بەشیکی زۆر له ئێمهی مرۆڤ له گۆڕانی كهش و ههوای بەهاردا دەڵێن و خۆشحاڵین بە هاتنی ، بەڵام بۆ ئەوانەی توشی هەستەوەری بەهارە دەبن ، بەهار لە سەخترین وەرزەکانە و خوازیارن زوو بروات و بەجێیان بهێڵێت ٠
هەستەوەری بەهارە بەهۆی ئەوەوە ڕودەدات ، کە کۆئەندامی بەرگری بە شێوەیەکی توندو نائاسایی کاردانەوە دەنوێنێ بۆ دەنکە هەڵاڵەی گوڵ و گیاکان لە ئەنجامی ئەو کاردانەوەیەی کۆئەندامی بەرگری ، لوت ئاو دەکات ، پژمینی زۆر و دووبارە ڕوو دەدەن ، چاو سور دەبێتەوە و دەخورێ و دە ئاوسێ و کەسەکە تەواو بێزار دەبێت ، تەنانەت خەویشی تێک دەچێت ، لەم کاتانەدا پێویستە بەگوێی ڕێنماییەکانی پزیشک بکرێت ، نەوەک زیاتر تەشەنە بکات و بگاتە کەناڵە جیاوازەکانی هەناسە و بەهۆی نۆرەی ڕەبۆوە مەترسیەکانی بۆ سەر ژیانی کەسەکە دروست بێت ٠
هۆکارەکانی بە وردی نەزانراون ، بەڵام پاڵنەری بۆ ماوەیی ڕۆڵی هەیە ، چاڕەسەریش ئەوەیە پزیشک ئەو هۆکارە دیاری دەکات و دواتر بەچەند دانیشتنێک بە بڕی کەم کەم ئەو مادەیە لە جەستەی کەسەکە دەدات تاکو کۆئەندامی بەرگری پێی ئاشنا دەبێت و چیتر کاردانەوەی توند لە بەڕامبەریارن نانوێنێ کاتێک دەچنە نێو جەستە ٠