پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی سلێمانی به سپۆنسه‌ری ڕێكخراوی هاوكاری ئه‌ڵمانی و به هاوكاری به‌ڕِێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی كفری پاڵه‌وانێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی یاریزانانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری له شارچكه‌ی كفری ئه‌نجام دا و له یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش هه‌ردوو یاریزان ئالان سه‌لام و ڕۆژین ئه‌كره‌م یاریزانانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یارییه‌كی به‌هێز ئالان توانی به ئه‌نجامی دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست ببهێنێت و به‌و ئه‌نجامه‌ش نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی برده‌وه .
هه‌رچی یاریزان ڕۆژین ئه‌كره‌م بوو به پله‌ی دووه‌م و پله‌ی سێهه‌میش بۆ یاریزان ئه‌نه‌س سه‌ردار بوو له یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی .
له پاش كۆتاهاتنی یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش خه‌لاَت به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوان و خاوه‌ن پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌م دابه‌ش كران .
جێگه‌ی باسه له‌م پاڵه‌وانێتیه‌دا 23 یاریزان به‌شداریان كردوو یارییه‌كانی ماوه‌ی سێ ڕۆژی خایاند .