تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
ئۆلییڤیا ڕیمیس پزیشک لە زانکۆی کامبێرج دەڵێت توێژینەوەیەکیان لەسەر پانزه هەزار کەس تەمەن نێوان ٤٠-٧٩ ساڵان ئەنجامداوە و بۆماوەی ١٥ ساڵ چاودێریان کردون ٠
ئلیڤیا ڕیمیس دەڵێ بۆیان دەرکەوتووە ئەو پیاوانەی توشی نەخۆشی دڵەڕاوکێی گشتی بوون زۆرتر توشی ژێر پەنجە دەبن و مەترسی مردنیان بە شێرپەنجە زۆر زیاترە بە بەراورد بەوانەی کە توشی نەخۆشیەکە نەبوون ، هەروەک دەشڵێت هیچ پەیوەندیەک لە نێوان دڵە ڕاوکێی خانمان و توشبوون بە شێرپەنجە نەدۆزڕاوەتەوە .
ئەو پزیشکە بە پێویستی دەزانێت دڵەڕاوکێ وەک نیشانەیەکی خراپی تەندروستی کۆمەڵگا ڕەچاو دەکرێت بە هێمای خراپی تەندروستی دابنڕێت ٠
هەرچەندە خەڵکی ئێستا زۆرتر بە تەکنەلۆژیاوە سەرقاڵن و ئەمەش وا دەکات دوور بکەونەوە لە چالاکی ڕۆژانە و گەشت و بەپێ ڕۆشتن کەم دەکاتەوە ، لەم کاتانەدا مێشک ئەو هەموو جەنجاڵیەی پێ چارە ناکڕێت و دڵە ڕاوکێ دروست دەبێت کە خەریکە وەک نەخۆشی سەردەمی لێدێت ٠