پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئالان سه‌لام و ڕۆژین ئه‌كره‌م گه‌یشتنه كۆتایی و ئه‌نه‌س سه‌ردار سێهه‌م بوو .
به سپۆنسه‌ری ڕێكخراوی هاوكاری ئه‌ڵمانی ، یه‌كێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی سلێمانی لقی عێراق به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی كفری پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی كوڕانی تاك بۆ یاریزانانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌ست پێكرد كه تێیدا 23 یاریزان به‌شداریان كردوو دوایی كێبڕكێیه‌كی به‌هێز یاریزانانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان كۆنترۆڵی ئه‌نجامه‌كان بكه‌ن و له كۆی چوار یاریزانی پێشمه‌رگه‌كان سێ یاریزان كه بریتی بوون له ( ئالان سه‌لام ، ڕۆژین ئه‌كره‌م و ئه‌نه‌س سه‌ردار ) گه‌یشتنیان به چوار گۆشه‌ی زێڕین مسۆگه‌ر كرد .
ئه‌مه‌و له یاری چوار گۆشه‌ی زێڕین كه پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 26 ی ئازاری 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی كفری به‌ڕێوه چوو هه‌ردوو یاریزان ئالان سه‌لام و ڕۆژین ئه‌كره‌م گه‌یشتنیان به یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست هێنا كه بڕیاره یاری كۆتایی له كاتژمێر 9:00 ی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه 27 ی ئازاری 2021 به‌ڕێوه بچێت و له كۆتایش پاڵه‌وانان خه‌لاَت ده‌كرێن .