زیانی‌ لابردنی‌ مووی‌ لوت



تەندروستی‌ -

ئامادەکردنی‌ : گوڵزار فەرەج

زۆڕێک لە پیاوان وخانمان بێزاردەبن لە دەرکەوتنی‌  مووی‌ لوتیان بۆ ئەو مەبەستەش هه‌ڵدەستن  بە کورت کردنەوە یان هەڵکێشانی‌  ئەو موانە .

ئیڕیش فوغیت ، دکتۆری‌ قوڕگ و لوت  وگوێ لە زانکۆی‌  نیۆرک لە ئەمەریکا ، جەخت دەکاتەوە لەسەر واز هێێنان لەو خووە  و بە پێویستی‌  دەزانێت کە مووەکانی‌ لوت  دەستکاری‌ نە کرێت ئەو پزیشکە  ئەمەریکییە لە گۆڤاری‌  فۆکسی‌ ئەڵمانی‌  ڕایگەیاندووە  کە مووی‌ کونە لوتەکان  یارمەتی‌  پاککردنەوەی‌  هەوای‌ پیس دەدەن و  ڕێگری‌ دەکەن  لە چونە ژورەوەی‌  بڕێکی‌ زۆر لە بەکتریا ،  هەر بۆیە  لوت بە سێگۆشەی‌  مەترسی‌ ڕوخسار  ناو دەبڕێت  کە پەیوەندی‌  ڕاستەوخۆی‌ بە مێشکەوە هەیە ٠

بە چوونە ژورەوەی‌ بەکتریا  بۆ نێو خوێنهێنەرەکان چەندین کێشەی‌  تەندروستی‌ دەخوڵقێت  وەک هەوکردنی‌  مەترسی‌دار کە بە دومەڵ  ناو دەبرێت  کە ئەمەش دەبێتە  هۆی‌ مردنی‌ کەسەکە، هەروەها ئامۆژگاری‌ ئەو کەسانە دەکات کە زۆر دەسکاری‌ مووی‌ لوتیان دەکەن  بەوەی‌ کە رێژەیەکی‌  زۆر لە مووەکان نەبڕن تەنها ئەوەندە لێبکەنەوە کە پێویستە ٠


PM:08:03:25/03/2021




ئه‌م بابه‌ته 1960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌