پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید جێگره‌وه‌ی لوكاس ڤاسكێزی یاریزانی هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی دیاری كردووه .
له ماوه‌ی ڕابردوودا ڤاسكێزی 29 ساڵ ڕه‌تیكرده‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا نوێ بكاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت ئیبراهیم دیاز بگه‌ڕێنێته‌وه یانه‌كه‌ی كه له ئێستادا به خواستن له میلان یاری ده‌كات و ده‌یه‌وێت بیكاته جێگره‌وه‌ی ڤاسكێز .
ئیبراهیم دیاز له وه‌رزی ئه‌مساڵ 31 یاری ئه‌نجامداوه له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ میلان ، پێنج گۆڵی تۆماركردووه و سێ گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دروست كردووه.