حاڵەتەکانی‌ مردن لە ژینگەی‌ پیسەوە سەرچاوە دەگرن



تەندروستی‌ -

ئامادەکردنی‌ : گوڵزار فەرەج 

ڕێکخراوی‌  تەندروستی‌ جیهانی‌  دەڵێ ساڵانە  زۆرترین کەس بەهۆی‌  کارکردن لە ژینگەی‌  ناتەندروست دەمرن ئەو سەرچاوەیە دەڵێ ، مەترسیەکانی‌  لە هەوا ، ئاو  ، خاک ، مادە گەلی‌ کیمیایی‌  شەپۆلی‌ سەرو بنەوشەیی‌ و گۆڕانی‌  کەش و هەوا  هۆکاڕێکی‌  سەرەکی‌ توشبوونە بە ١٠٠ جۆر نەخۆشی‌ ، نەخۆشییە  دڕێژخایەنە نەگوازراوەکان و لە سه‌دا 65 ی‌ هۆکارەکانی‌ مردن بەهۆی‌  ژینگەی‌ ناتەندروستەوە  دروست دەبن ، ژینگەی‌ ناتەندروست گەورەترین  زەبری‌  لە منداڵان و کەسانی‌ بەتەمەن داوە و ساڵانە  ١،٧  منداڵ لە جیهاندا  دەمرن کە هۆکاری‌ ژینگەیی‌ تێدا تاوان بارە دواتریش کەسانی‌ بەتەمەن  دووەم گەورە قوربانی‌  ژینگەی‌ ناهەموارن  کە لەبەر  نەخۆشیە  دڕێژ خای‌ەنەکان  بەرگەی‌ ئەو ژینگەیە ناگرن و وڵاتە هەژارو  مامناوەند پشکی‌ شێریان بەر دەکەوێت  لە مەترسیەکانی‌  ژینگە ،هەنگاو گەلێک هەیە کە دەتوانێ  مەترسیەکانی‌  پیسبونی‌  ژینگە  لەسەر مرۆڤ کەمبکاتەوە بۆ نمونە  بۆکومکردنەوەی‌  پیسبوونی‌ هەوا  دەکرێ  لە ڕێگەی‌ باشتر کردنی‌ سیسته‌مەکانی‌  هاتوچۆ و  قەڕەباڵخی‌  ئەو مەترسیانە کەمبکرێنەوە ٠


PM:08:16:24/03/2021




ئه‌م بابه‌ته 1800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌