پێشمه‌رگه سپۆرت -
به سپۆنسه‌ری ڕێكخراوی هاوكاری ئه‌ڵمانی ، یه‌كێتی تێنسی سه‌ر زه‌وی سلێمانی لقی عێراق به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی كفری پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی كوڕانی تاك بۆ یاریزانانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجام ده‌دات .
پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌به‌شداری 23 یاریزان ده‌بێت و تێیداو یاریزانانی پێشمه‌رگه به سێ پاڵه‌وان به‌شداری ده‌كه‌ن ، ئالان سه‌لام ڕاهێنه‌ر و یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌باره‌ی ئه‌نجام دانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، شارۆچكه‌ی كفری میوانداری له‌م پاڵه‌وانێتیه ده‌كات و 23 یاریزان تێیدا به‌شدارن ، هه‌روه‌ك ئالان ئاماژه‌ی پێدا كه وه‌ك یانه‌ی پێشمه‌رگه به سێ یاریزان به‌شداری ده‌كه‌ن و یاریزانه‌كانیش بریتین له ( ئالان سه‌لام ڕاهێنه‌ر و یاریزان ، ڕۆژین ئه‌كره‌م و ڕه‌نجده‌ر ڕه‌فیق ) .
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێدا كه له ڕۆژی پێنج شه‌ممه 25 ی ئاداری 2021 یارییه‌كانی ده‌ست پێده‌كات و له ماوه‌ی سێ ڕۆژ یارییه‌كانی ئه‌نجام ده‌درێت و له كۆتایش پاڵه‌وانان خه‌لاَت ده‌كرێن .