تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزارفەرەج
جەستە ئەو دروستکراوە ئاڵۆزەیە کە چەندین سەدەش بەرەو پێش بڕۆین بەو زانیاریە شاراوانەی ئاشنا دەبین کە لە پێکهاتەی دروست بونیدا یەزدان بۆی فەڕاهەم هێناوین .
جهسته چ لەروی خۆڕاکەوە بێت یاخود دروست بونی جەستە خۆیەوەو بێت پێویستە زانیاریمان لەسەر جەستە هەبێت و ڕۆژانە بە دوای وردەکاریەکانەوە بین ٠
ئەبێت زانیاریمان هەبێت لەسەر جەستەمان کە بەیانیان نزیکەی ٢ بۆ ٣ سانتیمەتر بەرزترە لە ئێواران ، کە دواتر لە ژێرگاریگەری کێشکردنی زەویدا کەمێک کورتر دەبێتەوە بەهەمان شێوەی پەنجە مۆر زانایان ئەوەیان سەلماندوە کە مرۆڤەکان لە زمان و گوێچکەشیاندا مۆڕی تایبەت بە خۆیان هەیە کە لە کەسی دیکە ناچێت ، هەروەها زاناکان ئەوەشیان سەلماندوە کە شێوەی دڵی مڕۆڤ لە ئاسماندا گۆرانکاری بەسەردا دێت و زیاتر گۆی دەبێت وەهەروەها زاناکان لەبارەی تامکردنیشەوە ئەوەیان سەلماندوە کە هەتا کەش و هەوا ساردتر بێت ، هەستی تامکردن زیاتر کار دەکەن و ئەوەشیان سەلماندوە کە گریان ڕێگە بە چونەوە ناوەوەی ئۆکسجین دەدات بۆ ناو سییەکان و ڕێگە بە لەش دەدات هۆرمۆنی دڵەڕاوکێ بکاتە دەرەوە بۆیە هەست بە ئاڕامی دەکەیت دوای گریان ، بەڵام شاردنەوەی گریان و خۆ بە بەهێز دەرخستن ، دەبێتە هۆی توشبوون بە ژانە سەرو کۆمەڵێک نەخۆشی کەلە داهاتوودا چارەسەرکردنی ئەستەمە ٠