ئایا یاری‌ ئاسن ئەبێتە هۆی‌ تێچکونی‌ لەشی‌ ئافرەت

 
تەندروستی‌ -

ئامادەکردنی‌ : گوڵزار فەرەج

زۆرێک لە خەڵکی‌ پێیان وایە  کە یاری‌ ئاسن بۆ  ئافرەتان  گونجاو نیە چونکە ئەبێتە هۆی‌ تێکچوونی‌  لەشیان و جەستەیان وەک پیاوی‌ لێ دێت ، ئەم بۆچونەش دوورە لە ڕاستیەوە لەبەر دو هۆکار .

یەکەم : ئاستی‌ هۆڕمۆنی‌ تێستۆستیڕۆن  لەلەشی‌ ئافرەت زۆر کەمترە  بە بەراورد بە لەشی‌ پیاو کە ئەو هۆرمۆنە بەر پرسە  لەدەرکەوتنی‌ سیفاتە نێرینەکان  لە پیاودا  وە گەورە بونی‌  ماسولکە ، هەروەها ڕێژەی‌  ماسولکە لە لەشی‌ ئافرەتدا  زۆر کەمترە لە   لە ڕێژەی‌ ماسولکە  لەلەشی‌ پیاودا بۆیە مەحاڵە  ئافڕەت لە ڕێکەی‌  یاری‌ لەش جوانییەوە لەشی‌ وەک پیاوی‌ لێبێت ئەو ئافرەتانەی کە ماسولکەکانیان وەکو پیاو دەرکەوتووە  ئەوانە بە هۆی‌  بەکارهێنانی‌  هۆرمۆنەوەیە  هەر بۆیە  تەنانەت  دەنگیشیان  وه‌کو پیاوی‌ لێ هاتوە ، بۆیە ئەگەر ئافرەت  وەرزشی‌ چڕیش ئەنجام بدات  لەشیان هاوشێوەی‌ پیاوی‌ لێ نایەت .

دووەم / گەورە بونی‌ ماسولکە پێویستی‌ بە بڕێکی‌ زۆر یەکەی‌ گەرمی‌ و کاربۆهیدرات و پڕۆتین هەیە وە ئەگەر ئافرەتەکە  بەرنامەیەکی‌  خۆڕاکی‌ وا پەیڕەو بکات کە یەکەی‌ گەرمی‌  تێدا بێت ئەوا زۆر ئەستەمە  ماسولکەکانی‌  بەشێوەی‌ەکی‌  بەرچاو زیاد بکات ، مەبەست لەیاری‌ لەشجوانی‌  بۆ ئافرەتان  تەنها پاڕێزگاری‌ کردنە لە تەندروستی‌ و بەدەستهێنانی‌  لەشێکی‌ ڕێک نەک  گەورە کردنی‌  ماسولکە بۆیە پێویست بە  دودڵی‌ ناکات بۆ ئەنجامدانی‌ یاری‌ ئاسن ٠


PM:08:13:22/03/2021




ئه‌م بابه‌ته 3780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌