تەندروستی -
ئامادەکرنی : گوڵزار فەرەج
ئارەقکردن یارمەتی جەستە دەدات بۆ فێنک بوونەوە ، وەرزشکار لەکاتی وەرزشکردن پلەی گەرمی لەشی بەرز دەبێتەوە ، بۆئەوەی ئەم پلەی گەرمایە بهێنێتە خوارەوە پێویستە ئارەقە بکات ، مرۆڤ لەڕێگەی ئارەقکردن بەهۆی دوو جۆر ڕژێنی دەردانی ئارەقەکردن ژەهرەکانی لەش دەکاتە دەرەوە بەمەش بەرگری لەش چالاک دەبێت و ئەو ڤایرۆس و بەکتریایانە لەناو دەچن کە بەرگەی پلەی گەرمی سەروی ٣٧ سەدی دەگرن وە کونەکانی پێست پاک دەبنەوە و دەکرێنەوە هەندێ کەس کەم ئارەقە دەکەن یان هەر ئارەقە ناکەن کە ئەمەش زیانی تەندروستی لێ دەکەوێتەوە بۆیە پێویستە ئەو کەسانە لە ڕێگای بەکار هێنانی ساوناوە ئاڕەقە بکەن ٠
زۆرجار مڕۆڤ لەکاتی ئارەقەکردن هەست بە بۆنی ناخۆشی خۆی ناکات بەڵام زۆر گرنگە کە ئاگاداری ئەو خاڵە بێت دەورو بەر بێزار نەکات ، ئەویش بە لەبەر نەکردنی جلی تەسک و نە خواردنی خۆڕاکی تیژو بە بۆن ، خۆشوشتنی بەردەوام ٠