تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
کاهوو و بیبەری شیرین بەیەکێک لە سەوزەواتە گرنگەکان دادەنرێن کە رێژەیەکی باش لە پۆتاسیۆم و ڤیتامینەکان و دژە ئۆکسان و ڕێژەیەکی زۆڕیش مادەی ئاسنی تێدایە کە ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی کەمخوێنی ،ئەنیمیا ٠
یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی کاهوو ئەوەیە کە ڕێژەیەکی بەرزی لە ئۆمیگا ٣ تێدایە ، کە نزیکە لەو ڕێژەییەی لە ماسیدا هەیە ٠
بیبەری شیرین یارمەتی هاوسەنگی ڕێژەی شەکر دەدات لە خوێندا ، بەوەی کە ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دادەبەزێنێت ، بەمەش هاوسەنگیەکی باشە بۆ لەش، کاهو هەستی تێربوون دەبەخشێت لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی باش لە ڕیشاڵەکان و ئاوی تێدایە ، بەمەش پاڕێزگاری لە لەش دەکات ، خواردنی کاهوو و بیبهری شیرین یارمەتی کرداری هەرسکردن دەدەن و لەش بەهێز دەکەن و بەسودن بۆ ئەو کەسانەی کێشەی هەرسیان هەیە ، هەروەها کاهوو ئارامیەکی زۆر بە مڕۆڤ دەبەخشێت و ستڕێس نایەڵێت ٠