پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان یارییه‌كانی خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان خێرا ده‌كات و له پلانی یه‌كێتیه‌كه‌یه یارییه‌كان له واده‌ی خۆی به‌سه‌ركه‌وتووی كۆتایی بێت و پاش كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان بڕیار درا كه یارییه‌كان پێنج ڕۆژ جارێك ئه‌نجام بدرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان خشته‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی دوانزه‌ی ڕاگه‌یاند .
له‌م هه‌فته‌یه‌دا یارییه‌كان له ڕۆژی شه‌ممه 20 ی ئاداری 2021 ئه‌نجام ده‌درێت و تێیداو تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیداو له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له یانه‌ی زاخۆی ده‌لال ده‌كات .
هه‌ر له یارییه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه شه‌ش یاری دیكه به‌ڕێوه ده‌چێت و خشته‌ی ته‌واوی یاریه‌كانیش به كات و یاریگه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت .