تەندڕوستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
سەرخەو شکاندنێکی دوا نیوەرۆ کە زیاتر لە ٤٠ خولەک دڕێژە بکێشێ ئەگەری مردنی کتوپڕ زیاد دەکات ، ئەوەش بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکی نوێ لە ژاپۆنەوە ، توێژینەوە نوێیەکە کە لەلایەن توێژەڕانی زانکۆی تۆکیۆ ئەنجامدڕاوە دەڵێ ، ئەوانەی کردویانە بە نەریت دوای نیوەروان دەنوون لە ٤٠ خولەک زیاتر ، ئەگەری توشبونیان بە قەڵەوی و بەرزی فشاری خوێن و بەرزبونەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن زیاد دەکات .
شڕۆڤەی توێژەران بۆ ئەم ئەنجامە ئەوەیە ، کەلەکاتی سەرخەوشکاندنی دورو دڕێژدا کاژێری بایەلۆجی جەستە وادەزانێ ئیدی ئەوە خەوی قوڵ و تەواوەتی کەسەکەیە بۆیە کردەی زیندە پاڵی جەستە هاوشێوەی ئەو دۆخەی لێ دێت کاتێکیش کەسەکە بەخەبەر دێت بێ ئەوەی سوڕی خەوی قوڵی تەواو کردبێت ، هاوکێشەی زیندەپاڵ تێكدەچێت و چەندین هاوکێشەی نەخوازراو لەجەستەدا رودەدات .
د٠تۆمۆهیدی تامادا ، هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا وپسپۆڕی نەخۆشی شەکرە لەبارەی توێژینەوەکەوەوتی، نوستن بەشێکی گرنگە لەشێوازی تەندروستانەی ژیان وەک چۆن خۆراکی تەندروست و چالاکی جەستەیش بەشێکن پێدەچێت سەرخەو شکاندنی کورت سودی هەبێت بەڵام نابێت بگاتە ٤٠ خولەک ٠