پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كێك له تیپه دیاره‌كانی كوردستان و عێراق ، سالاَنه چه‌ندین پاڵه‌وان پێده‌گه‌یه‌نن بۆ ڕیزی پێشكه‌وتوان و ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان ، له دوا تاقیكردنه‌وه‌ی یاریزانانی شاری سلێمانی بۆ به‌ده‌ست هێنانی پشتێنی ڕه‌ش ، یاریزانانی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه زۆرترین ڕێژه‌ی به‌شداری هه‌بوو له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا و توانیان زۆرترین بڕوانامه و پشتێن به‌ده‌ست بهێنن ، ئه‌مه‌و ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 18 / 3 / 2021 و له نێو هۆڵی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێری یانه و مامۆستا ئیبراهیم قاسم ، خاتوو كه‌لسووم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌دی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه بڕوانامه و پشتێنی ڕه‌ش پێشكه‌ش به یاریزانانی سه‌ركه‌وتوو له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه كرا .
له مه‌راسیمه‌كه‌دا و سه‌ره‌تا ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری گشتی تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سوپاسی تایبه‌تی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی كرد كه به‌رده‌وام پاڵپشتیانن و ئه‌و پاڵپشتیه‌ی یانه‌ی بۆ به‌ره‌و پێشچوونی تیپه‌كه به‌رز نرخاند .
پاشان مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه خۆشحاڵی خۆی پیشان دا له سه‌ركه‌وتنی زۆرترین یاریزانی تیپی كاراتێی یانه‌كه‌یان و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تیپی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له تیپه به‌هێزه‌كانی كوردستان و عێراق و سالاَنه چه‌ندین یاریزانی نوێ و به ئاست ده‌بینرێن و ئاستی ئه‌و یاریزانانه‌ش بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی هه‌مووان و دووباره خۆشحاڵی خۆی پیشان دا له سه‌ركه‌وتنی زۆرترین یاریزانی تیپه‌كه له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا .
له درێژه‌ی وته‌كانی دا جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سوپاسی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی كرد كه هه‌میشه و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ پێشكه‌ووتنی ئاستی تیپی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
له كۆتایش بڕوانامه و پشتێنه‌كان پێشكه‌ش به یاریزانان كرا و كۆتایی به‌و مه‌راسیمه وه‌رزشییه هات .