پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مه‌شق و ئاماده‌كاری بۆ دوا قۆناغی خولی بژارده‌ی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێكرده‌وه .
له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی ستافی مه‌سقی یاریزانان ، تیپی باله‌ی یانه یه‌كه مه‌شقییه‌كانی به شێوه‌یه‌كی چڕ ده‌ست پێكرده‌وه ، له میانه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاری تیپه‌كه به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێری یانه و مامۆستا ئیبراهیم قاسم ، خاتوو نه‌شمیل محه‌مه‌د و كه‌لسوم محه‌مه‌دی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی سه‌ردانی یه‌كه مه‌شقییه‌كانی تیپه‌كه‌یان له نزیكه‌وه كرد .
له‌و سه‌ردانه‌یاندا و سه‌ره‌تا جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌ست خۆشی له ستافی مه‌شقی و یاریزانان كرد كه توانیان له قۆناغی دووه‌م ئه‌نجامی به‌رچاویان هه‌بێت و پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزه‌به‌ندی یانه‌كان به‌ده‌ست بهێنن ، هه‌روه‌ك باسێكی له قۆناغی بژارده كرد كه ئه‌و قۆناغه به‌هێزه‌یه كه ده‌بێت یاریزانان هه‌وڵی ته‌واوی بۆ بده‌ن تا به نازناوه‌كه‌ی شادبن و دڵی هانده‌رانی یانه‌كه‌یان و شاری سلێمانی پێخۆشبكه‌ن كه سه‌دان كه‌س چاوه‌ڕوانی ئه‌و ئه‌نجامه ده‌كه‌ن .
پاشان هه‌ریه‌ك له دكتۆر سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیپ و دكتۆر عه‌لی ته‌ها كابتنی تیپه‌كه باسێكیان له یارییه‌كانی دووه‌م قۆناغیان كرد كه له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامیان دا و ده‌ستیان خسته سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه هونه‌ری و ته‌كنیكیانه‌ی له یارییه‌كان هه‌یان بووه و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه له قۆناغی كۆتایی ئه‌وان به تیمێكی جیاواز ده‌بینرین و ئه‌و ئه‌نجامانه دڵخۆشكه‌ر ده‌بن چ بۆ یانه‌كه‌یان و چ بۆ هانده‌رانیان له هه‌رجێگه‌یه‌كی كوردستان و عێراقدابن .
له كۆتایشدا دووباره به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد ته‌واوی پاڵپشتی یانه‌ی بۆ تیپه‌كه دووپات كرده‌وه و هیوایی سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن .