تەندروستی
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
لەشی مرۆڤ پێک هاتووە له ٦٠٠ ماسولکەی جۆراو جۆر کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێرن لە فرمانە جۆربە جۆرەکانی وەکو بەرهەمهێنانی جوڵەی ناو لەش و جوڵەی خۆڕاک لەڕێگەی کۆئەتدامی هەرسەوە پاڵنانی هەوا لە ڕێگەی سییەکانەوە هەروەها ماسولکەکان دەبنە یارمەتیدەرمان لە جوڵەو رۆشتن و قسەکردن وەژیانی مڕۆڤ کۆتایی دێت کاتێک کە ماسولکەی دڵ لەلێدان دەوەستێت بەشێوەیەکی گشتی ماسولکەی دڵ بە دڕێژایی ژیانی کەسێکی ٧٠ ساڵ نزیکەی ٢٥٠٠ ملیۆن جار لێدەدات ٠
پسپۆڕانی فیسۆلۆجی و بواری وەرزشی بڕوایان وایە کەلەڕێگای جۆری ڕیشاڵی ماسولکەیی دەتوانن ئاستی وەرزشەوانان دیاری بکەن چونکە ماسولکەکان دوو جۆرن ماسولکەی خۆویستەکان ئەو ماسولکانەن کە لەژێر خودی کەسەکە خۆیدان وەک ماسولکەکانی سەرو قەد و پەلەکان کە جوڵە دەبەخشن بە لەش ، ماسولکە خۆویستەکان پێکدێن لە گورزی ماسولکەیی هەر گورزێکیش پێکدێت لەڕیشاڵی ماسولکەیی ماسولکەی خۆنەویستەکان بڕیتییە لە ماسولکەی نەرم و ساف کەلەژێرخودی کەسەکەدا نین وەک ئەو ماسولکانەی کەدەوری ئەندامی ڕیخۆڵە و بۆری هەواو بۆری خوێنیان داوە ، ئەم جۆرە ماسولکانە پێک دێن لە خانەکان یاخود ڕیشاڵە لاکێشەییەکان کە بە ئێسکە پەیکەرەوە بەستراوە ٠