پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق و نوێنه‌ری یانه‌كانی به‌شداری خولی پله یه‌كی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق له شاری به‌غداد و له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق كۆبونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ ئه‌نجام دانی یارییه‌كانی خوله‌كه به‌ڕێوه چوو .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیار درا كه یانه‌كان دابه‌شی سه‌ر چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بكرێن و یارییه‌كانی به شێوه‌ی خول و به چوون و هاتن بێت ، هه‌روه‌ك بڕیار درا كه یارییه‌كانی له ماوه‌ی 4 تا 6 هه‌فته به‌ڕێوه‌بچن .
سةبارةت بة خولةكة دكتۆر غزوان عماد به‌ڕِێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی عێراق و لێپرسراوی خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له نزیك ترین واده تیروپشكی یارییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و یه‌كێتی باسكه‌ی عێراقیش خۆشحاڵی خۆی پیشان دا كه بۆ یه‌كه‌م جاره به‌و ژماره زۆره یانه‌كان به‌شدارن كه ژماره‌یان سی یانه‌یه .