پێشمه‌رگه‌ میوانی‌ دهۆكه‌ - خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ یانزه‌ی‌ خولی‌ نایاب




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

خولی‌ نایابی‌ تۆپی‌ پێی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و بڕیاره‌ له‌ ڕۆژی‌ سێ‌ شه‌ممه‌ 16 / 3 / 2021 سه‌رجه‌م یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ یانزه‌یه‌می‌ خوله‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت و تێیداو پێشمه‌رگه‌كانی‌ سلێمانی‌ ده‌بنه‌ میوانی‌ یانه‌ی‌ دهۆك .

یاری‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ له‌ كاتژمێر 3:30 خوله‌ك و له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ یانه‌ی‌ دهۆك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و پێشمه‌رگه‌كان بۆ به‌ده‌ست هێنانی‌ سێ‌ خاڵی‌ یارییه‌كه‌ ته‌واوی‌ ئاماده‌كاریان كردووه‌ .

هه‌ر له‌ یارییه‌كانی‌ ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا هه‌ڵۆ میوانداری‌ له‌ سیروانی‌ نوێ‌ ده‌كات و چه‌م چه‌ماڵ ده‌بێته‌ میوانی‌ یانه‌ی‌ یانه‌ی‌ سۆران .

ته‌واوی‌ یارییه‌كان به‌ كات و یاریگه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت .



PM:03:56:15/03/2021




ئه‌م بابه‌ته 1368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌