پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی عوسمان دیمبیلی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه .
دیمبلی له ساڵی 2017 له یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆنده‌وه ڕویكرده یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و گرێیبه‌سته‌كه‌ی له ساڵی 2022 كۆتایی دێت.
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه نوێ بكاته‌وه پاش ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی كه له وه‌رزی ئه‌مساڵ پێشكه‌شی كردووه و هاوكات یانه‌كه ترسی له‌وه‌ش هه‌یه كه ئه‌و ئه‌ستێره‌یه به شێوه‌یه‌كی ئازاد یانه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت چونكه نزیكه گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی بێت.