تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
خوێ کانزاییەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لەبەردەوامبوونی ژیانی مڕۆڤەکان ، بەو پێیەی کەلەشی مڕۆڤ بەڕێژەیەکی زۆر لە کانزاکان هاوشێوەی کانزاکان پێکهاتووە بۆیە بەشێوەیەکی بەردەوام پێویستی بەو کانزایانە هەیە کەلەش ناتوانێ دروستیان بکات ، بەڵکو بەشێکی زۆریان لە ڕێگەی خۆڕاکەوە دەست دەکەوێت ، یٔەو خوێیە کانزاییانەش پاڕێزگاری لە چڕی خوێن و دەردراوەکان ,ئفرازات و شلەکانی ناو لەش دەکات ،کارلێکە کیمیاییەکانی لەش ڕێکدەخات ( تفاعلات کیمیایٔیە ) پاڕێزگاری پێکهاتەکانی کۆیٔەندامی لەش دەکات لە ترشان و بۆگەن کردن هەروەها خوێ کانزاییەکان بەشدارە لە دروستکردنی هیمۆگڵبینی خوێن بەتایبەتی یٔاسن ، دابین کردنی نەرمی ، مرونە ، لە نێوان شانەکانی لەشدا لە حاڵەتی نەبوونی بڕێکی دیاری کراو لە خوێیە کانزاییەکان ماسولکەو یٔەندامەکانی تری لەش بەباشی کار ناکەن و بەباشی فرمانەکانیان جێ بە جێ ناکەن ٠