پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی به یانزه سه‌ركه‌وتن و 30 خاڵ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی به‌شداری خولی نایابی یانه‌كانی عێراق به‌رنه‌دات و بگاته خولی بژارده .
له دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق كه یارییه‌كانی له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام دران ، تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوایی بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی سه‌ناعه‌ی به‌غداد 3 خاڵی گرنگی ئه‌و یاریه‌ی خسته سه‌ر كۆی خاڵه‌كانی و له پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جێگیر بوو .
ئه‌مه‌و یانه‌ی غاز جنوب به جیاوازی یاری و به 32 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانه و به‌حری به‌سره‌ش پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ست هێنا دوایی ئه‌وه‌ی 30 خاڵی كۆكرده‌وه .
هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی شوڕته‌ی به‌غداد و جه‌یشی هاوشاری له پله‌كانی چواره‌م و پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی دێن و به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ر پێنج یانه‌ی خاوه‌ن پله‌كانی ڕیزبه‌ندی گه‌یشتینان به خولی بژارده مسۆگه‌ر كرد .
ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به خاڵ و یاری به‌م شێوه‌یه‌یه :