پێشمه‌رگه سپۆرت -
پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی حه‌وته‌م یاری و دوا یاریی خۆیان له دووه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی سه‌ناعه‌ی شاری به‌غداد بونه‌وه .
له‌و یارییه‌دا كه كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 14 / 3 / 2021 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی ئه‌كاد ئه‌نجام دراو تێیداو پێشمه‌رگه‌كان به ئاست و ئه‌نجام توانیان سێ خاڵی گرنگی یارییه‌كه ده‌ست بخه‌ن پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3-1 گێم و به خاڵه‌كانی (25-17) (21-25) (25-18) (25-19) براوه بوون .
هه‌ر له یارییه‌كانی دوا ڕۆژی دووه‌م قۆناغ به‌حری به ئه‌نجامی 3-0 گێم له هه‌ولێری برده‌وه و شوڕته‌كانی به‌غدادیش به 3-0 گێم له حه‌بانیه‌یان برده‌وه و دواجار و یاری لوتكه‌ی دوا ڕۆژ له نێوان یانه‌كانی غاز جنوب و جه‌یشی به‌غداد ئه‌نجام دراو ئاست به‌رزی یاریزانانی یانه‌ی غاز له‌و یاریه‌دا دووباره شكستی توشی جه‌یش كردوو به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم سه‌فا و هاوڕێكانی بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا .