پێشمه‌رگه سپۆرت -
له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی دوو به‌رگریكار یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه وپاریس سانجێرمان كێبڕكێی دوو به‌رگریكار ده‌كه‌ن له‌م هاوینه‌دا.
ڕۆژنامه‌ی ئیسپۆرتۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمان و به‌رشه‌لۆنه كێبڕكێی به ده‌ستهێنانی تواناكانی دایڤد ئالابا و خۆسێ لویس گایا ده‌كه‌ن له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا.
دایڤید ئالابا به فه‌رمی بڕیاری جێهێشتنی یانه‌ی بایرن میونخی داوه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا و چه‌ندین یانه ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ده‌كات وم له و نێوه‌نده‌شدا یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه وپاریس سانجێرمان كێبڕكێ ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به گابای به‌رگریكاری ڤالێنسیاش ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان به‌جدی ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن و له‌مه‌شدا ده‌بێت ڕكابه‌ری به‌رشه‌لۆنه بكه‌ن.